کورد کار بووژاندنەوەی هاوپەیمانیی کوردستانی دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی عێراق وتوویەتی ژمارەیێک لە حیزبە کوردییەکان کار دەکەن بۆ ئەوەی پاش هەڵبژاردنی پەڕلەمانی لە عێراق هاوپەیمانیی کوردستانی ببووژێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس زانا سەعید ڕۆستایی لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی "عین العراق نیوز"ی وتووە ژمارەیێک لە قەبارە سیاسییەکانی کورد داواین کردووە دیسانەوە پاش هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق هاوپەیمانیی کوردستانی پێک بهێنرێتەوە.

ناوبراو لەو بارەیەوە زیادی کرد: ئەو حیزبانەی ئەم پێشنیازەیان ئاراستە کردووە لە پارتی و یەکێتی دەنگی زیاتر وەدەست دەهێنن.

زانا سەعید ئەوەشی وتووە: ژمارەیێک لە حیزبە کوردستانییەکان لە بەر بەرژەوەندیی شەخسی و حیزبی حەز بە دووبارە پێک هێنانەوەی هاوپەیمانیی کوردستانی ناکەن بەڵام دەیبنین کە چۆن ئەنجامی هەڵبژاردن سەرامیان دەکات و پاش کەم بوونەوەی ژمارەی کورسییەکانیان ئاوات ئەخوازن بۆ دووبارە پێک هێنانەوەی هاوپەیمانیی کوردستان.

ناوبراو پێشبینیی ئەوەشی کرد کە کۆمەڵی ئیسلامی، بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری زیاترین کورسیی پەڕلەمان مسۆگەر دەکەن.

News Code 13742

Your Comment

You are replying to: .
captcha