عه‌بادی ژماره‌یێک له‌ کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ده‌ست ده‌هێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراق ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ پارێزگا ناوه‌ندی و باشوورییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ژماره‌یێک له‌ کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر ساعدی به‌ هه‌واڵده‌ریی وه‌ته‌ن نیووزی وت: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یێک له‌ کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رکردایه‌تیی نووری مالیکی له‌ پارێزگا ناوه‌ندی و باشوورییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ڕه‌وتی حیکمه‌ له‌و پارێزگایه‌ ڕکابه‌ری ده‌کات.

ناوبراو ده‌شڵێت: چانسی عه‌بادی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ بۆنه‌ی هه‌بوونی ڕکابه‌ر زۆر که‌مه‌ به‌ڵام له‌ پارێزگاکانی باکووری عێراق به‌ بۆنه‌ی که‌لێنی نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان زیاتر له‌ یه‌ک کورسی وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13705

Your Comment

You are replying to: .
captcha