به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 29ی نیسان، له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌ولێر، جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له نێو ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتیدا گوتارێکی پێشکه‌ش کرد و تێیدا داوای له جه‌ماوه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بیسه‌لمێنن پارتی هه‌میشه هێزی یه‌که‌مه.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌یشی دا که هه‌ندێ لایه‌ن و ناحه‌زان ویستیان هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه بقۆزنه‌وه تا پارتی پێ لاواز بکه‌ن بۆیه داوای له جه‌ماوه‌ری پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان کرد که به گوڕوتینه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شدار بن و بیسه‌لمێنن که پارتی هه‌میشه هێزی یه‌که‌می کوردستانه.
نێچیرڤان بارزانی له گوتاره‌که‌یدا بۆ جه‌ماوه‌ری پارتی ڕوونی کرده‌وه كه پارتی خوازیار بوو هه‌موو هێزه کوردستانییه‌کان وێکڕا بڕیار بده‌ن به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و یه‌کڕیزییه دروست نه‌بوو، ''به پێچه‌وانه‌وه ناحه‌زان و هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی ویستیان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ دژایه‌تی کردنی پارتی به کار بێنن'' بۆیه داوای له جه‌ماوه‌ری پارتی کرد که جارێکی دیکه به گوڕوتینه‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن چوونکه پارتی هێزی پاراستنی مافه‌کان و ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کوردستانه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment