فیلمێکی کوردی 6 خەڵاتی نێودەوڵەتی مسۆگەر دەکات

بەشی تورکیا- 29هەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەنقەرە ئەمساڵ بە بەشداریی فیلمی کوردیی "خەونی بێ ڕەنگ" بەرهەمی مهمت عەلی گونار دەرهێنەر و نووسەری کوردی بینگولی تورکیا بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فیلمی کوردیی "خەونی بێ ڕەنگ" لەو فستڤاڵەدا توانی 6 خەڵات بباتەوە کە بریتی بوون لە خەڵاتی: باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ، باشترین مۆسیقا و ...

"خەونی بێ ڕەنگ" بە زمانی کوردیی زازاکی چێکراوە و چیرۆکی منداڵێکی کوردی دیاربەکرە.

"خەونی بێ ڕەنگ" چیرۆکی نەوەیێکی منداڵانە کە ژیانیان لە خەم و پەژارە و خولیای بێ ڕەنگدا بەسەر چووە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی بیرگۆن

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13691

Your Comment

You are replying to: .
captcha