به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌رێمی کوردستان له ڕۆژی 25ی سێپتێمبێری 2017 ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی کوردی به‌ڕێوه برد که تێیدا نزیکه‌ی له‌سه‌دا 93 له به‌شداربووان ده‌نگی ئه‌رێنیان پێی دا. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه که به‌ره‌وڕووی دژایه‌تیی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و له‌وان دراوسێیانی هه‌رێمی کوردستان بوو، داپه‌ڕی سزاده‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراقیشی به‌دوادا بوو.
هۆشیار عومه‌ر عه‌لی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتیکییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پارته سه‌ره‌کییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی کوردستان پێی وایه پاشهاته‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئاواتی کورده‌کانی عێراق بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی بۆ دوو ده‌یه دوا که‌وێت.
ناوبراو به ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵ ئیماراتی وت: پاش ئازادکردنی عێراق له ساڵی 2003 هاوسه‌نگیی ده‌سه‌ڵات له عێراق زۆر له به‌رژه‌وه‌ندیی کورد بوو به‌ڵام ڕیفراندۆم بوووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له به‌رانبه‌ر عێراق، دراوسێکان و هاوپه‌یمانانی لاواز بێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی کوردستان بوو. هۆشیار عومه‌ر عه‌لی ده‌ڵێت: ئێوه هه‌وڵی دامه‌زراندنی وڵات ده‌ده‌ن نه ڕاگه‌یاندنی. دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بریتییه له دامه‌زراندنی ڕێکخراوی جۆربه‌جۆر، جۆراوجۆری ئابوور و دامه‌زراندنی وڵاتێکه که بتوانێت سنووره‌کان بپارێزێت.
ئه‌و به‌رپرسه باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وایه به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم هه‌وڵێک بوو بۆ به‌لاڕێدا بردنی زه‌ین له گوشاره‌کانی قه‌یرانی ئابووری.
ناوبراو پێی وایه ته‌نها ڕێگای باشتربوونی دۆخه‌که دامه‌زراندنی چاکسازیی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسی و ئابوورییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment