سبه‌ینێ عه‌بدوڵڵا گویل بڕیاری خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یه‌نێت

به‌شی تورکیا- عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆک کۆماری پێشووی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: شه‌ممه 2018.04.28 بڕیاری خۆم له‌باره‌ی پرسی ھه‌ڵبژاردن و خۆ کاندید کردنه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یێنم.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو 27ی نیسان پاش ته‌واوبوونی نوێژی ھه‌ینی عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆک کۆماری پێشووی تورکیا به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: "له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ هه‌ر که‌سه‌ له‌ باره‌ی منه‌وه‌ لێدوانێک ده‌دات، به‌ دروستی نازانم له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتێکدا بابه‌تێکی گرنگی له‌و شێوه‌یه‌ باس بکه‌م. سبه‌ینێ هه‌موو لایێکتان بانگ ده‌که‌م و ڕای‌ده‌گه‌یێنم بیر له‌ چی ده‌که‌مه‌وه‌ و به‌ نیازی چیم، سبه‌ینێ به‌ ته‌واوی ئه‌و باس ده‌که‌م، ده‌بێت ئێوه‌ش ڕێز له‌ بڕیاره‌کانم بگرن."

شایانی باسه‌؛ له‌ ئێستادا چه‌ند لایه‌نێکی سیاسیی تورکیا ده‌یانه‌وێت بۆ ھه‌ڵبژاردنی داھاتووی سه‌رۆکایه‌تیی و په‌رله‌مانیی تورکیا که‌ له‌ 2018.06.24 ئه‌نجام ده‌درێت عه‌بدوڵڵا گویل کاندید بکه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و چانسی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ جێبه‌جێ کردنی پلانه‌کانی که‌م بکه‌نه‌وه‌ و ئاک پارتی و پارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا (مه‌ھه‌په‌) ترسی خۆیان له‌و ھه‌نگاوه‌ نه‌شاردۆته‌وه‌ و وه‌ک کاری دوژمنانی تورکیا پێناسه‌ی ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13630

Your Comment

You are replying to: .
captcha