باری کۆڵبه‌ران لەو دیوی سنوور ماوه‌ته‌وه‌

به‌شی کرماشان- نوێنه‌ری خه‌ڵکی هه‌ورامان له‌ په‌رله‌مان ڕای‌گه‌یاند: بژێوی ژیانی خه‌ڵک له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کان ته‌نها له‌ ڕێگای سنووره‌وه‌ دابین ده‌کرێت که‌ به‌داخه‌وه‌ ڕوون نییه‌ به‌ چ هۆکارێک سنووره‌کان داخراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌هاب نادری له‌ باره‌ی داخرانی سنووره‌کانی ڕۆژئاوای ئێران و مانگرتنی کاسبکارانی بازاڕچه‌ سنوورییه‌کان زیادی کرد: له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کان بژێوی ژیانی خه‌ڵک ته‌نها له‌ ڕێگای سنووره‌وه‌ دابین ده‌کرێت که‌ به‌داخه‌وه‌ ڕوون نییه‌ به‌ چ هۆکارێک سنووره‌کانیان داخستوووه‌.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی ناوچەی هه‌ورامان له‌ په‌رله‌مانی ئێران گوتیشی ده‌بێ له‌ ئاوه‌ها بڕیارگه‌لێکدا دۆخی خه‌ڵک له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کان له‌به‌رچاو بگیردرێت، وتی: ئه‌مڕۆ سفره‌ی خه‌ڵک خاڵییه‌ و ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به‌ ڕێوشوێنی گونجاو سنووره‌کان بکاته‌وه‌، چوونکه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کاندا داهات و ئیمکانات نییه‌.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئابووری په‌رله‌مان ئاماژه‌ی دایه کێشه‌ و گرفته‌کانی ناوچه‌ سنوورییه‌کان و وتی: ده‌بێ ئه‌و کێشانه‌ پێوشوێنگری بکرێت.

ناوبراو زیادیشی کرد: له‌ زووترین کاتدا ده‌بێ سنووره‌کانی ڕۆژئاوای وڵات بکرێنه‌وه‌ چوونکه‌ باری کوڵبه‌ران له‌وپه‌ڕی سنوورکانه‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

نادری جه‌ختی کرده‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک له‌باره‌ی داخران و مانه‌وه‌ی کاڵاکانیان له‌وپه‌ڕی سنووره‌کانه‌وه‌ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕوو له‌ زیادبوون ده‌کات و وتی: چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، وه‌زیری ناوخۆ و ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی سنووره‌کاندا په‌له‌ بکه‌ن؛ تا ئێستا له‌و ناوچانه‌ هیچ هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی و سازێنه‌ر ئه‌نجام نه‌دراوه‌ لانی که‌م ده‌بێ بتوانین سنووره‌کانیان بۆ بپارێزین، ئه‌و خه‌ڵکه‌ سنووره‌ڤانی ئه‌و سنوورانه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13568

Your Comment

You are replying to: .
captcha