ئەنجومەنی ئەورووپا داوادەکات تورکیا هەڵبژادرنەکانی 24ی جوون دوابخات

بەشی تورکیا- پەرلەمانی ئەورووپا ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ٢٤ی جوونی تورکیا بەگوێرەی پێوەرەکانی یەکێتی ئەورووپا نییە و دەبێت دوابخرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا دانیشتنی پەرلەمانی ئەورووپا بەڕێوە چوو، تێیدا کۆمسیۆنی چاودێریی ئەو پەرلەمانە ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی پێشوەختەی تورکیا گوماناوییە و پێناچێت لە دۆخێکی دیموکراتدا بەڕێوە بچێت.

لە دانیشتنی پەرلەماندا باس لەوە کرا، کە لەو ڕووەوە کە یاسای هەڵبژاردن مانگێک پێش هەڵبژاردن گۆڕاوە و هەروەها هێشتا لە تورکیادا دۆخی نائاسایی بەردەوامە، ئەو هەڵبژاردنە گوماناوییە و پێناجێت لە دۆخێکی دیموکرات دا بەڕێوە بچێت.

کۆمسیۆنەکە هەروەها ڕایگەیاند: بەپێی پێوەرەکانی یەکێتی ئەورووپا، نابێت یاساکانی هەڵبژاردن کەمتر لە سێ مانگ لە پێش هەڵبژاردنە بگۆڕدرێن، بەڵام لە تورکیادا مانگێک پێش هەڵبژاردن یاسای هەڵبژاردن گۆڕاوە.

جێگای ئاماژەیە، کە پەرلەمانی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠١٦وە دۆخی تورکیای خستبووە ژێر چاودێرییەوە و کۆمسیۆنی چاودێریی بۆ ئەو مەبەستە ئەرکدار کردبوو.

لەو بەیاننامەدا ئەنجومەنی ئەورووپا هەروها نیگەرانیی خۆی لەبارەی ئەمنییەتی هەڵبژادرنەکان لە سێبەری یاسا نوێکاندا دەربڕیوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13558

Your Comment

You are replying to: .
captcha