ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن ناوی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنی تورکیا بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا به‌یاننامه‌یێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ناوی 10 حیزبی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ هێنراوه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 24ی جوونی 2018 به‌شداری ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا (YSK) لیستی ئه‌و حیزبه‌ سیاسییانه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ مۆڵه‌تی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018یان وه‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌پێی ئه‌و لیسته‌ پارتی باشی تورکیا (İYİ) دوایین حیزبی تازه‌دامه‌زراو به‌ سه‌رۆکایه‌تیی مێراڵ ئاکشنه‌ر توانیی 7 ده‌نگی ئه‌رێنیی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ده‌ست بێنێت و له‌گه‌ڵ 9 حیزبی سیاسیی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ڕکابه‌ری بکات.

ناوی 10 لیستی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 24ی جوونی 2018 به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

* پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP)

* پارتی سه‌ربه‌خۆی تورکیا (BTP)

* پارتی یه‌کێتیی گه‌وره‌ (BBP)

* پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP)

* پارتی دیموکرات (DP)

* پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP)- حیزبی کوردی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنه‌کان

* پارتی باش (İYİ)

* پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP)

* پارتی سه‌عاده‌ت (Saadet)

* پارتی وه‌ته‌ن (Vatan)

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13501

Your Comment

You are replying to: .
captcha