به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌مه‌وبه‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی نیسان له گه‌ڕه‌کی 16 مه‌تریی دیوانده‌ره زاوای بنه‌ماڵه‌یێکی دانیشتووی ئه‌و شاره له به‌ر ناکۆکیی نێو بنه‌ماڵه‌که ئه‌ندامانی ماڵی باوکی خێزانه‌که‌ی خۆی کوشت.
وتراوه بکوژه‌که له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا خه‌سوو و خه‌زووره و هاوسه‌ره‌که‌ی و منداڵێکیشی کوشتوووه و یه‌ک برینداریش هه‌یه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون برینداره‌که‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ش باری ته‌ندروستیی ناجێگیره و ئێستا له ژووری عه‌مه‌لیاته. بکوژه‌که ههڵاتوووه و هێزی ئه‌منی و ئینتیزامی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌که و ده‌ست به سه‌ر کردنی بکوژه‌که ده‌ست پێکردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment