قه‌یرانێکی نوێ له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: به‌ دوای جێبه‌جێ بوونی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق قه‌یرانێکی نوێ له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌ دوای جێبه‌جێ بوونی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق و خۆبواردنی هه‌ولێر له‌ ڕاده‌ست کردنی داهاته‌کانی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ قه‌یرانێکی نوێ له‌ نێوان هه‌ر دوو لا سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی خۆبواردنی هه‌ولێر له‌ جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌، خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان که‌ مه‌رجدار به‌ ڕاده‌ست کردنی داهاتی هه‌نارده‌ کردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژ به‌ به‌غدا بوو به‌ره‌وڕووی کێشه‌ بۆته‌وه‌.

ناوبراو داوا له‌ به‌غدا ده‌کات که‌ هه‌وڵه‌کانی چڕ بکاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ و دوور کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان له‌ بژێوی ژیانی خه‌ڵک.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "الإباء"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13258

Your Comment

You are replying to: .
captcha