هه‌رگیز پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ناگه‌ڕێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ئه‌رکانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی عێراق له‌سه‌ر توانای هێزه‌کانی فیدڕاڵ بۆ پاراستنی گیان و ماڵی ئیتنیکه‌کان له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌رگیز بۆ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ناگه‌ڕێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌حیا ڕه‌سووڵ به‌ ڕۆژنامه‌ی "القدس العربی"ی وتوووه‌: ئێستا هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ پێکهاتوو له‌ سوپا، پۆلیس، یه‌که‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانن.

ناوبراو وتیشی: ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان دووره‌ له‌ ڕاستی.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ هێزه‌کانی عێراق توانای پاراستنی گیان و ماڵی ئیتنیکه‌کان له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانیان هه‌یه‌ و ده‌شڵێت: هه‌رگیز هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13190

Your Comment

You are replying to: .
captcha