بڕیاری جیدی به‌غدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: بڕیاری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌ عێراقییه‌کان بۆ ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کان زۆر جیدییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تۆرهان موفتی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌ عێراقییه‌کان بۆ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان به‌ زۆری نییه‌ و وتی: بڕیاری به‌غدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی خۆی زۆر جیدییه‌.

موفتی ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ به‌غدا و کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوی جیدی و ڕاسته‌قینه‌یان‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ کاتی دیاریکراودا هه‌ڵگرتوووه‌ و زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و ئه‌و کۆمیسیۆنه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی بنه‌ماڵه‌ ئاواره‌کان بپارێزن.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ به‌ستێن بۆ به‌شداریی هه‌موو ئاواره‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق ڕه‌خسێندراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13041

Your Comment

You are replying to: .
captcha