بەوێنە... سەرلێشێواویی زیاتر لە 130 هەزار کوردی ئاوارەی عەفرین

بەشی جیهان- بەوتەی نەتەوەیەکگرتووەکان زیاتر لە 130 هەزار دانیشتووی شاری عەفرین پاش 18ی مارچ و داگیرکرانی شارەکە لەلایەن تورکیاوە ئاوارەی گوندەکانی تر بوون و دەستیان بە پەناگا و خۆراکی پێویست ناگات.

کوردپرێس- تۆڕی هەواڵگریی ناوچەکە (IRNNEWS) دۆخی نالەباری ئەو ئاوارە کوردانەی عەفرینی لە چەند وێنەیێکدا پیشان داوە کە لە مەودای 30 کیلۆمەتریی عەفرین لە گوندەکانی تەلڕەفعەت سەرلێشێواو و ئاوارە بوون.