بەپێی هەواڵی کوردپرێس سوپای عێراق به‌هێزێكی گه‌وره‌وه چووه قه‌زای شه‌نگال، ئه‌وه‌ش چه‌ند كاتژمێرێك له‌پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ست پێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی هێرش كردنه سه‌ر شه‌نگال له‌لایه‌ن توركیاوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، هێزێكی سوپای عێراق چووه‌ته قه‌زای شه‌نگاله‌وه، هاوكات ڕه‌تیشی كرده‌وه هیچ هێزێكی بیانی خاكی عێراقی به‌زاندبێت.
هاوكات فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕاشیگه‌یاند، دۆخی ئه‌منی پارێزگای نه‌ینه‌وا بهگشتیو قه‌زای شه‌نگال به‌تایبه‌تی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی عێراقدایه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانی پێشكه‌ش كردنی وتهیێك بۆ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی له‌شاری ترابزۆنی توركیا ڕایگه‌یاند، "ئۆپه‌راسیۆنی شه‌نگال ده‌ستی پێكردووه".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment