بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی ئەلئەدیب دەڵێت بەغدا بە هەموو شێوەیێک هەر هێرشێکی تورکیا بکرێتە سەر خاکی عێراق ڕەت دەکاتەوە و دەشڵێت وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاشکرایانە و ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە هەر جۆرە کردەیێکی لەشکرییانەی تورکیا لە ناو خاکی عێراقدا جێی قایل بوونی بەغدا نییە، ئاگاهیش دراوە بە تورکیا تا لە ئاوەها ڕەوشێکدا پشوو درێژیی خۆی بپارێزێت و لە بری ئەوەی بڕوات بەرەو بەکارهێنانی لەشکری، ڕێی دیپلۆماسییانە بگرێتە بەر بۆ چارەسەر کردن.
ئەم ڕاگەیاندنەی عەلی ئەلئەدیب لە کاتێکدایە کە تەنها لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەیان ناوچەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بۆردومان کردووە و دەیان کەسیش بەهۆی ئەو لەشکرکێشییانەی تورکیاوە کوژراون و بریندارن.
ئەلئەدیب دەڵێت ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئێستا عێراق ناخوازێت بەرەنگاربوونەوەیێکی لەشکرییانەی هەبێت بەڵکوو دەڕوانێتە ئاڕاستە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردن چوونکە حکوومەتی عێراق ناخوازێت هیچ ئاڵۆزییێکی لەشکرییانە زیاد بکات وەک لەوەی ئێستا تیایدایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment