کار لە عەفریندا تەواو نابێت، ئەدلەب و مەنبەجیش ماون

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا وتی چێدی لەم ڕێگایەی گرتوومانەتە بەر پاشگەز نابینەوە. کاری ئێمە تەنیا بە عەفرین تەواو نابێت و ئەدلەب و مەنبجیش ماون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە ٦ەمین کۆنگرەی پارتی داد و گەشە لە ناوچەی باغچیلار وتی: هەندێک ڕاحەت دانەنیشتوون. ٤٠ ساڵە پەکەکە ڕاحەت دانەنیشتووە. ئێمەش هەمیشە پشوودرێژیمان نواندووە بەڵام ئەویش ئەندازەی هەیە. گەیشتینە ئەو ئەنجامەی دەبێ سنوورەکانیان نیشان بدەین. پەکەکە بوو بە هاوشانی پەیەدە و یەپەگە و ئێمەش وانەی پێویستمان پێدان و ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار و ٧٠٠ کەس لە هێزەکانیان کوژراون و ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوامە. مەڵبەندێک بە ڕووبەری نزیک بە ٢ هەزار کیلۆمەتری دووجا کۆنترۆڵ کراوە.

ئەدۆگان لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی کردە گفتوگۆی تەلەفۆنیی خۆی و دۆناڵد ترەمپ سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا لە شەوی رابردوو و ئاشکرای کرد: لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون قسەمان کرد. دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ جەنابی پووتینیش هەر لەمبارەوە گفتوگۆمان کرد. بۆ هەردوو لایەن ڕوونم کردەوە کە چیدی لەم ڕێگایەی گرتوومانەتە بەر پاشگەز نابینەوە و پشتیوانی ستەملێکراوان و چەوساوەکان دەبین. ئەم گەلە لە مێژوودا سوێندی خواردووە لەگەڵ چەوساوەکان بێت. هیچ کاتێک خۆمان لەگەڵ زاڵمدا نەبینیوە. ئۆپەراسیۆنی عەفرینیش بە هەموو هێزەوە بەردەوامە. کاری ئێمە تەنیا لە عەفرین کۆتاییی پێنایەت و پاش عەفرین ئەدلەب و مەنبەجیش ماون. تا ئەو کاتەی حەق وەدەر کەوێت درێژە بە ڕێگاکەمان دەدەین.

سەرچاوە: تەلەفزیۆنی ئێن‌تی‌ڤی

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12797

Your Comment

You are replying to: .
captcha