تورکیا ئیدعا ده‌کات عه‌فرینی کۆنتڕۆڵ کردوووه‌

به‌شی تورکیا- سوپای تورکیا و سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته‌ش ئیدعا ده‌که‌ن عه‌فرین که‌وتۆته‌ ده‌ست سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سه‌ر به‌و سوپایه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ زۆر سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ باس له‌ شه‌ڕێکی قورس له‌ نێو شاری عه‌فرین ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیا تورکییه‌کان ئیدعایان کرد کاتژمێر 6 و 30 خوله‌کی ده‌مه‌وبه‌یانیی ئه‌مڕۆ میلیشیاکانی سه‌ر به‌ سوپای تورکیا چوونه‌ته‌ سه‌نته‌ری شاری عه‌فرین. هاوکات ئه‌ردۆغانیش ئیدعای کرد عه‌فرین کاتژمێر 8 و 30 خوله‌کی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 18ی مارچی 2018 له‌ لایه‌ن سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریاوه‌ کۆنتڕۆڵ کراوه‌.

سوپای تورکیاش له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند شاره‌که‌ی به‌ ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆڵ کردوووه‌ و ئاڵای تورکیا و سوپای ئازاد هه‌ڵکراوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ و میدیای جۆربه‌جۆر ده‌ڵێن یه‌په‌گه‌ شاره‌که‌ی چۆڵ نه‌کردوووه‌ و شه‌ڕێکی قورس له‌ نێو شاری عه‌فرین به‌رده‌وامه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12677

Your Comment

You are replying to: .
captcha