له‌ سووریا چه‌کی کیمیایی به‌ کار بهێنرێت پاریس به‌ ته‌نها هێرش ده‌کات

به‌شی سووریا- فه‌رمانده‌ی هێزی چه‌کداری فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی کردۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێتو له‌ سووریا چه‌کی کیمیایی به‌ کار بهێنرێت پاریس توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ ته‌نها هێرشی سه‌ربازی بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ فڕانسوا لۆکانتره‌ فه‌رمانده‌ی هێزی چه‌کداری فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی هه‌ینی به‌ ڕادیۆ "ئه‌ورووپا 1"ی وتوووه‌: ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌و هێڵه‌ سووره‌ی ئیمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی سووریاوه‌ دایناوه‌ بشکێت پاریس به‌ ته‌نها ده‌ست ده‌داته‌ هێرشی سه‌ربازی.

ژێنڕاڵ لۆکانتره‌ گوتیشی: دیاره‌ ماکرۆن ئه‌گه‌ر بیزانیبا ئامێری پێویست بۆ جێبه‌جێ کردنی هێڵه‌که‌ به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ هێڵی سووری دانه‌ده‌نا بۆیه‌ باشتر وایه‌ ورده‌کاریی ئه‌و پلانه‌ی سه‌رۆک کۆمار دایناوه‌ نه‌درکێنین.

فه‌رمانده‌ی هێزی چه‌کداری فه‌ڕه‌نسا جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ناچار بکرین له‌ سووریا هێز به‌ کار ده‌هێنین و له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگیی پێویستیش له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌که‌ین به‌ڵام بۆ خۆشمان ئه‌و توانایه‌مان هه‌یه‌ به‌ ته‌نها هێرش بکه‌ین.

ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ پێشتر سه‌رکۆماری فه‌ڕه‌نسا هۆشداری دابوو هه‌ر چه‌شنه‌ چه‌کێکی کیمیایی له‌ سووریا به‌کار بهێنرێت کاردانه‌وه‌ی پاریسی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا (AFP)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12652

Your Comment

You are replying to: .
captcha