دامەزراندنی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان پێشێل کردنی سەروەریی خاکی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی کومیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگریی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بڕیاری دامەزراندنی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان پێشێل کردنی سەروەریی خاکی عێراقە و یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن سالم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی دا بەو پرسەی کە عەبادی پرسی دامەزراندنی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان جیدی نابینێت و وتیشی دامەزراندنی ئەو بنکەیە خەیانەتە بە خەڵکی عێراق و پێشێل کردنی سەروەریی خاکی عێراقە.

سالم وتیشی پەرلەمانی عێراق لە پەسەندکراوێکدا داوایان کردووە سەربازە ئەمریکییەکان عێراق چۆڵ بکەن.

سەرچاوە: هەواڵدەریی «الموقف العراقی»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12612

Your Comment

You are replying to: .
captcha