مەعسووم و عەبادی بە هەوڵدان بۆ جێبەجێ نەکردنی بودجەی 2018 تۆمەتبار دەکرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی الدعوە لە پەرلەمانی عێراق سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرای عێراق بە هەوڵدان بۆ جێبەجێ نەکردنی بودجەی 2018 تۆمەتبار دەکات و دەڵێت بەنیازن ئەو یاسایە پاش هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی جێبەجێ بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی بەدیری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا ڕایگەیاند هەندێک هەوڵ لە لایەن ژمارەیێک لە پارتە عێراقییەکانەوە دەدرێت بۆ ڕێگری کردن لە جێبەجێ کردنی یاسای پەسەندکراوی بودجە.

ناوبراو وتیشی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئامانج و ئەنگیزەی هەڵبژاردن هەوڵ دەدات یاسای بودجە پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوە بچێت.

بەدیری، هەروەها فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق بەوە تۆمەتبار دەکات بە بیانووی پشکی هەرێمی کوردستانەوە ڕێگری لە جێبەجێ کردنی بودجەی 2018ی عێراق دەکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12503

Your Comment

You are replying to: .
captcha