به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆرهان میرئۆغڵۆ نوێنه‌ری کوردی پارتی داد و گه‌شه له په‌رله‌مانی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه دروست کردنی 400 نیشتنگه له نۆسه‌یبین و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و دیواره‌ی که له نێوان ئێمه و خه‌ڵکی نۆسه‌یبیندا بوو، ڕووخاوه. ئه‌و به‌ڵایه‌ی که هه‌موومانی سه‌رقاڵی خۆی کردبوو، ئاشکرا بوو. ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی نۆسه‌یبین دێر بوویه‌ن یه‌کێک و کاتێکیش بووینه یه‌کێک له نێوانماندا دیوارێک دانرابوو. خوا شوکر ده‌که‌ین که‌و ئه‌و دیواره ڕووخا. ئێمه ڕێز داده‌نین بۆ خه‌ڵکی نۆسه‌یبین. خه‌ڵکی ناوچه‌که ته‌نها به شوێن به‌سه‌رهاتێک که‌وتبوون.
نوێنه‌ری ماردین له په‌رله‌مانی تورکیا له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه‌ی باکووری سووریایان له کۆنتڕۆڵ دایه (پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا) هیچ په‌یوه‌ندییێکیان به به‌رژه‌وه‌ندیی کورده‌وه نییه.
ناوبراو زیادیشی کرد: نابێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی قه‌ومێک و گرووپێک له یه‌ک ته‌رازوودا دابنرێت. نامانه‌وێت ئه‌و فیلمه‌ی که له ڕابردوودا بینیومانه دووباره بینینینه‌وه. ده‌بێ بزانین که له نێوان ئه‌و کورده‌ی که له ئه‌سته‌نبۆڵدایه و ئه‌و کورده‌ی له نۆسه‌یبیندایه هیچ جیاوازییێک نییه. ده‌بێ به شێوازێکی گشتی به تورکیادا بڕوانرێت. ده‌بێ به وردی گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و عێراق ببینین. ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment