خۆپیشاندانی کوردەکان لە ئاڵمانیا توندوتیژیی لێکەوتەوە

بەشی جیهان- خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی کوردەکان هەمبەر هێرشی تورکیا بۆسەر شاری کوردنشینی عەفرینی سووریا لە شاری دۆسڵدۆرفی وڵاتی ئاڵمانیا توندوتیژیی لێکەوتەوە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە درێژەی خۆپیشاندانی کوردی دانیشتووی ئەورووپا لەم چەند ڕۆژەی دواییدا دژ بە هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین، کوردەکانی دانیشتووی شاری دۆسڵدۆرفی ئاڵمانیاش لە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتی دەنگیان هەڵبڕی و ناڕەزایی خۆیان پیشان دا.

بە گوێرەی پۆلیسی ئاڵمانیا کوردی ناڕازی لەگەڵ تورکەکان لێک‌ئاڵاون و پۆلیسیش ناچار بووە بۆ ڕێگری لە توندوتیژیی زیتر دەست لە کارەکە وەربدات.

هەروەها وەک پۆلیسی فێدراڵی ئاڵمانیا ئاماژەی پێکردووە چەند کەسێک لە توندوتیژییەکەدا بریندار بوونە و پۆلیس گازی بیبەری بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵکەکە بەکار هێناوە.

پۆلیس باسی لەوەش کردووە ژمارەی کوردەکان نزیکەو ١٥٠ کەس بووە و تەواو لە هێرشی تورکیا بۆسەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین لە سووریا تووڕە و ناڕازی بوونە.

هەروەها ڕاشی‌گەیاندووە لەم حەفتەیەدا لە چەند شار و شوێنی ئاڵمانیا کوردەکان دژ بەو هێرشە خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی فەرانسە

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12463

Your Comment

You are replying to: .
captcha