بێ تەگبیری لە ڕووداوی ڕووخاندنی خانوەکەی شارۆچکەی ئیسار تێچووی فراوانی بۆ پارێزگاریی شارەکە دروست کردوووە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- محەمەد مەهدی شەهریاری وتوویەتی دەبێت ڕەهەندە جۆر بە جۆرەکانی ماڵە ڕووخێندراوەکەی شارۆچکەی ئیسار بە وردی لێک بدرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد مەهدی شەهریاری لە دانیشتنی ئەنجومەنی پلان دانانی پارێزگاکەدا پاش بیستنی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری ئیدارەی کار و ئیدارەی خۆش بژێویی پارێزگاکە ئەسەفی خۆی لەو بابەتە دەربڕی و وتی ئەو بابەتە دەنگۆی زۆری دروست کردوووە و لە هەموو جیهانەوە بە بۆنەی ڕووخانی ئەو ماڵەوە پەیامم بۆ هاتوووە و بێ‌تەگبیری لەو بارەیەوە تێچووی زۆری بۆ پارێزگاکە دروست کردوووە.

شەهریاری زیادی کرد: بەداخەوە هەندێک لە میدیاکان و بەتایبەت میدیاکانی نەیارانی شۆڕش هەلەکە دەقۆزنەوە و بەهرە لەوبابەتەوە وەر دەگرن بۆیە پێویستە ڕەهەندی هەمەلایەنەی ئەو ڕووداوە وردبینیی لە سەر بکرێت و پاش دیراساتی پێویست بابەتەکەبۆ هاووڵاتییان شەفاف بکرێتەوە.

ئیدارەی خۆش بژێوی وتوویەتی وەکوو یارمەتی 60 ملوێن تمەنی داوەتە ئەو بنەماڵەیە بۆ ئەوەی شوقەیێکی پێ بکڕن و پاشان ئەو بنەماڵەیە شوقەکەیان فرۆشتوە و ئەو زەوینەیان کڕیوە و بە نایاسایی کردوویانەتەوە.

News Code 12418

Your Comment

You are replying to: .
captcha