بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پلانه هاوبه‌شه‌كه، بۆ ساڵی ٢٠١٨یه و لەڕاگەیێندراوێكى هه‌ردوولادا، باس لە هەماهەنگی هاوبەشی حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگاى نێوده‌وڵه‌تى کراوە، لە بەردەوام بوونیان لە هاوکاری مرۆیی و باشتر بە هاناوەچونی ئاوارە و زەرەرمەندەکانی شەڕی داعش.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت، بۆ هاوکاری کردنی ئاواره‌كان، كه نزیکەی ملیۆنێک و 800 هه‌زار كه‌سن.
به‌پێى ئامارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نزیکەی نیوەی ئه‌و ژماره‌یه‌ى ئاواره‌كان منداڵن پێویستیان بەهەندێک جۆری هاوکاری مرۆیی هه‌یه.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment