بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ڕەوەند مەلا مەحموود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە سەر فراکسیۆنی پارتی گەڕاونەتەوە کەرکووک و ئێستا لە شارەکە نیشتەجێن و ھیچ کێشەیێکیان نییە و تەنانەت پیاسەش دەکەن و دەچنە دەرەوەی شاریش.
وتیشی: "بەپێی زانیارییەکانمان، تەواوی ئەو بەرپرسانەی پارتی کە لە دەزگا حکوومییەکانی شارەکە کار دەکەن و بەرپرسیارێتیان ھەیە، مووچەکانیان وەردەگرن".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی نموونە دەھێنێتەوە و دەشڵێت: "قائیمقامی کەرکووک کە لە پشکی پارتییە، گەڕایەوە کەرکووک و ماوەی دوو ڕۆژیش دەوامی کرد و دواتر مۆڵەتی وەرگرت و گەڕایەوە بۆ ھەولێر".
بە وتەی رەوەند مەلا مەحموود، نەگەڕانەوەی ئەندامانی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و بەرپرسە ئیدارییەکانیان پەیوەندی بە ئەمنیەتی شارەکەوە نییە، "بەڵکوو پەیوەستە بە بڕیارێکی حزبی خۆیان کە بایکۆتی سنوورەکەیان کردوە، بۆیە ئەگەر تەواوی ئەندام و بەرپرسەکانیان بگەڕێنەوە بۆ کەرکووک پیاسە بکەن و مووچەکانیان وەر بگرن، بەلای ئەوانەوە نۆرماڵە، گرنگ ئەوەیە ئەو کارە جێبەجێ نەکەن کە کورد و شارەکە پێویستێتی".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment