كۆمەڵی دادگەری: هەرێمەکەمان بەهۆی گەندەڵی و ستەم و نادادگەریی بەرپرسان بەرەو هەڵدێرێکی مەترسیدار دەڕوات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمەڵی دادگەریی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە کاتێکدا بە شانازییەوە یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 دەکەینەوە هەرێمەکەمان بەهۆی گەندەڵی و ستەم و نادادگەریی بەرپرسان لە لێواری قەیرانێکی قووڵدا دەژی و چارەنووسی گەلەکەمان بەرەو هەڵدێرێکی مەترسیدار دەڕوات.

کوردپرێس:

لەیادی 30 ساڵی راپەڕیندا، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و لە راگەیەنراوەكەیدا هاتووە، دوای راپەڕین بەداخەوە هەرزوو دوو حزب هەیمەنەیان بەسەر دامودەزگا فەڕمییەکاندا کرد، جوگرافیا و حکوومەت و پەرلەمان و پێشمەرگە و پۆلیس و سەرجەم کایەکانی دیکەیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کرد و هاووڵاتیانیان لە بە نیشتیمانی کردنی دامودەزگاکان بێهیوا کرد.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، هۆشداری دەدەین بە دەسەڵاتداران تا چاوێک بە شێوازی حکومڕانی خۆیاندا بگێڕنەوە، وەگەرنا چارەنووسێکی خراپ چاوەڕوانیان دەکات.

هەروەها، دەسەڵاتدارانی هەرێم لە جێی ئەوەی چارەسەری قەیران و گرفتە کەڵەکەبووەکان بکەن، بەردەوام قەیران و گرفت و برینی دیکە بۆ دۆخی نائارام و شڵەژاوی کوردستان زیاد دەکەن، کە ئەمەش وێنەیەکی نەشازی لە لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بۆ کوردستان دروستکردووە.

لەكۆتایی راگەیەنراوەكەدا كۆمەڵی دادگەری كوردستان، هۆشداری دەدات بە دەسەڵاتداران تا چاوێک بە شێوازی حکومڕانی خۆیاندا بگێڕنەوە، وەگەرنا چارەنوسێکی خراپ چاوەڕوانیان دەکات

News Code 1226

Your Comment

You are replying to: .
captcha