به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چالاكی موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان به SNNی ڕاگه‌یاند: به‌داخه‌وه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ئیستیغلال كراوه، ئه‌وان هۆكاری په‌رته‌وازه‌یی ناو ماڵی كوردن بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دا نین گۆڕان بچێته ژێر باری ئه‌و گه‌مه ئاشكرایه‌ی پارتی و خودی مه‌سعوود بارزانییه‌وه.
ئه‌مڕۆ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی یادی ڕاپه‌ڕین داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كرد له كاردانه‌وه‌ی په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی 2018ی عێراق به بێ كورد پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه و بڕیارێكی هاوبه‌ش بده‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان وتیشی: "پێویسته پارتی و مه‌سعوود بارزانی ڕاسته‌وخۆ دان به هه‌ڵه‌كانی خۆیاندا بنێن، ده‌رگایێكی وا بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا له‌گه‌ڵیان دابنیشین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد پارتی تووشی گه‌مارۆیێكی ناوخۆیی و عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی بوووه و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پرسی بودجه‌وه ئه‌و ته‌وقه بشكێنێت".
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: وه‌كوو گۆڕان له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ده‌ستووره‌ین كه كوردیش ده‌نگی پێداوه به‌ڵام پارتی ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی بێت حكوومه‌ت بۆ عێراق پێك ده‌هێنێت، هه‌روه‌كوو بۆ مالیكی پێكهێنا به‌ڵام ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیدا نه‌بێت ده‌یكات به دوژمن و دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌دا نین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment