یەکەم خولی خەڵاتی ئەدەبی کوردی پارێزگای ئیلام کۆتایی هات

بەشی ئیلام- لە ڕێوڕەسمێکی کورتدا یەکەم "خەڵاتی ئەدەبیی کوردی ئیلام" پاش ناساندنی براوەکانی خەڵاتەکە کۆتایی هات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاتر لە 130 بەرهەمی نووسراوە بۆ یەکەم خەڵاتی ئەدەبیی کوردی ئیلام لە بوارەکانی زمان ناسی، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ئەدەبیاتی زاڕووک و مێرمنداڵان، شێعری سپی و کلاسیک و وەرگێڕان؛ نێردران و ناوبژیوەکان پاش تاوتوێ کردنی بەرهەمە نێردراوەکان براوەکانی ئەم خولەیان ڕاگەیاند:

لەبەشی شێعری کلاسیک: فەرهاد شاهمورادیان (براوەی خەڵاتی ئەدەبیی ئیلام)

لەبەشی لێکۆڵینەوە: عەلیموحەمەد سوهراب نەژاد (براوەی خەڵاتی ئەدەبیی ئیلام)

لەبەشی ئەدەبیاتی زاڕووک: مەیسەم خورانی (براوەی خەڵاتی ئەدەبیی ئیلام)

لەبەشی وەرگەڕان: محەمەد موراد نساری (براوەی خەڵاتی ئەدەبیی ئیلام)

لەبەشی شێعری نوێی کوردی: محەمەد موراد نساری (براوەی خەڵاتی ئەدەبیی ئیلام)

ئەوانەش کە لەم میهرەجانەدا شایانی ڕێزلێنان بوون ڕاگەیێندران:

زاهر سارایی لەبەشی لێکۆڵینەوە ئەدەبییەکان، عەلیڕەزا شەهوانی لە بەشی لێکۆڵینەوە ئەدەبییەکان، ڕوقەیە درەخشەندە لە بەشی لێکۆڵینەوەی زمان ناسی، زەهرا ئۆمیدی لە بەشی ئەدەبیاتی داستانی، محەمەد ئەمین مەنسووری لە بەشی ئەدەبیاتی داستانی.

لەبەشی شێعری گەنجی ئیلام-یشدا لیژنەی ناوبژیوان ژمارەیێک لە شاعیرە گەنجەکانی ناساند:

لەبەشی شیعری کلاسیک: ڕۆحوڵڵا باقلانی، ئۆمید زاهری، شکۆفە نووربەخش

لەبەشی شیعری نوێدا: محەمەد مورادی نساری، سارا عەزیزی، تەیبە حەیدەر بەیگی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

بهروز علیمحمدی

News Code 1213

Your Comment

You are replying to: .
captcha