وانەی چوارەەم: بزوێنەکان
وەک لە وانەکانی پێشووتردا باس کرا ڕێنووسی کوردیی ئارامی بریتییە لە 37 دەنگ و واچ کە 29یان نەبزوێنن و 8یشیان بزوێنن.
لە 8 بزوێنەکەی زمانی کوردیی کرمانجیی ناوەڕاست حەوتیان نیشانەیان بۆ دانراوە و یەکیان هیچ نیشانەیێکی نیە کە پێی دەگوترێت بزرۆکە.
7 بزوێنە نیشانەدارەکەی کوردیی کرمانجیی ناوەڕاست بریتین لەمانەی خوارەوە:
و-ا-ی-ە-ێ-ۆ-وو
بزرۆکە پێشتریش باسمان کردووە و نیشانەی بۆ دانەنراوە بەڵام لە ڕێنووسی لاتینیدا بە نیشانەی "Î" دیاری کراوە.
تێبینیی گرینگ: بزوێن بەردەوام پیتی دووهەمی بڕگەیە و هەرگیز لە سەرەتای بڕگەوە نایەت و ئەگەر بڕگە دوو پیت بێت بزوێنەکە هەمیشە پیتی دووهەمە و ئەگەر سێ پیت یان زیاتر بێت دیسان بزوێن لە پیتی دووهەمی بڕگەدا خۆ دەبینێتەوە. هەر بۆیە وەشەیێکی وەکوو "بەیان" دوو بڕگەیە و "ی" لەو وشەیەدا دەکەوێتە خانەی پیتە بێدەنگەکان چوونکە لە سەرەتای بڕگەدایە:
بە+یان.
لێرەدا دەنگەکان بە ڕەنگی سوور جیا کراونەتەوە.
نموونەکان:
Your Comment