به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، واسیق هاشمی شرۆڤه‌کارێکی سیاسی و ئه‌منیی عێراق له‌و باره‌یه‌وه به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: واشنتۆن ئه‌و ستراتێژییه‌ی عێراق به مانۆڕێک ده‌زانێت له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه بۆ گوشارخستنه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا به مه‌به‌ستی خێرا کردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی واژۆ کردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی کڕینی فڕۆکه‌ی F-16 له‌گه‌ڵ واشنتۆن.
هاشمی وتووشیه‌تی: ئه‌مریکا ئێستا له‌باره‌ی واژۆ کردنی گرێبه‌ستی سه‌ربازیی عێراق له‌گه‌ڵ دیکه‌ی وڵاتان گوشار ده‌خاته سه‌ر به‌غدا. عێراق به گوێره‌ی چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان دوو وڵات گرێبه‌ستی سه‌ربازیی واژۆ کردوووه به‌ڵام واشنتۆن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کاتی جێبه‌جێ کردنی گرێبه‌سته‌که ڕوو له کۆتایییه به تایبه‌ت له‌باره‌ی فڕۆکه‌ی F-16وه به‌ڵێنه‌کانی خۆی جێبه‌جێ نه‌کردوووه بۆیه به‌غداش به‌نیازه مامه‌ڵه‌ی چه‌ک له‌گه‌ڵ دیکه‌ی وڵاتان بکات.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: بڕیاری به‌غدا بۆ مامه‌ڵه کردنی چه‌ک له‌گه‌ڵ ڕووسیا و کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400 ئه‌مریکای تووڕه کردوووه و ئه‌وه‌ش شوێنهدانهریی ده‌بێت له هه‌ڵوێسته‌کانی واشنتۆن به‌رانبه‌ر به به‌غدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment