به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 24ی فێبریوێریی 2018 ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا له وڵاتی چێک و له‌سه‌ر داوای تورکیا ده‌ستگیر کرا.
ناوبراو دوو ڕۆژ پێش له ده‌ستگیر کردنی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئهلمانیتۆردا ڕایگه‌یاندبوو: هۆکاری هه‌وڵه‌کانی تورکیا بۆ ده‌ستگیر کردنم نازانم. کێشه‌ی کورده‌کانی تورکیا و کورده‌کانی سووریا هیچ پێوهندییێکیان به‌یه‌که‌وه نییه. کێشه‌ی کورده‌کان له سووریا ده‌بێ به هاوکاریی کورد، تورکمان و عه‌ره‌ب له ناو سووریا چاره‌سه‌ر بکرێت نه‌ک له ڕێگای تورکیاوه.
ناوبراو ده‌شڵێت: به‌و حاڵه‌شه‌وه، ئێمه هه‌رگیز ناتوانین پێوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا بپچڕێنین. ئێمه سنوورێکی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه که ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پێکهاته‌یێکی ئیتنیکی له یه‌کتر جیا کردۆته‌وه. به ته‌واوه‌تی ڕوون و ئاشکرایه که ئێمه کاریگه‌ری له‌سه‌ر تورکیا داده‌نێن و تورکیاش کارتێکه‌ری له‌سه‌ر ئێمه داده‌نێت به‌ڵام ڕێوشوێنه‌کانی ئێستای تورکیا به بۆنه‌ی ترس له کورده‌کانه. ئه‌و وڵاته ته‌نانه‌ت نایه‌وێت پرسی کورد له عێراق و سووریاش چاره‌سه‌ر بکرێت. تورکیا هه‌رگیز نایه‌وێت پرسی کورده‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت. ئه‌گه‌ر کارێکی وای بکردبا ئێستا به‌هێزترین وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بوو.
ساڵح موسلیم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا توانای چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی هه‌یه یان نا ده‌شڵێت: ئه‌مریکا هیچ به‌ڵێنێکی به ئێمه نه‌داوه. ئێمه له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌که‌ین و هه‌ریه‌کمان داپه‌ڕی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئه‌مریکا هه‌رگیز به ئێمه‌ی نهوتوووه که چۆن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ته‌عامول بکه‌ن. ئه‌مریکا ده‌توانێت به تورکیا بڵێت که هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ئێمه بوه‌ستێنێت.
سه‌رۆکی پێشووی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئیتیفاقی کورده‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ڕایده‌گه‌یێنێت: تا ئه‌و کاته‌ی دیمه‌شق ڕوانگه‌ی خۆی نه‌گۆڕێت ئه‌و شته ڕوو نادات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment