بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەوی ڕاگەیاند ئاگربڕەکەی ئەنجومەنی ئاسایش عەفرینیش دەگرێتەوە.
نووسینگەی سەرۆک کۆماری فەرانسا ڕایگەیاند ماکرۆن بە ئەردۆغانی وتووە پێویستە پێبەندی ئاگربەس ببێت. ناوبراو وەبیریشی هێناوەتەوە کە فەرانسا چاودێڕی دەکات لە سەر بەکار هێنانی چەکی کیمیای و بەردەوامیشە لەو کارە.
ماکرۆن لەو گفتوگۆیەدا جەختی کردووە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان مکووڕە کە بڕیارنامەکەی هەموو ناوچەکەنی سووریا بگرێتە بەر.
شایانی باسە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربڕی دەستبەجێ لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە تورکیا بەرداوەمە لە سەر هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین و وتەبێژی دەوڵەتی تورکیا سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ڕایگەیاند بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کاریگەری لە سەر هێرشەکانی ئەوان بۆ سەر عەفرین نابێت.
سەرچاوە: هەواڵدەریی ئەحوال
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment