بهپێی ههواڵی کوردپرێس، محەمەد عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە کەرکووک ڕاگەیاند: ئێمە پێمان وایە چەند لایەنێک لە پشتی بڵاو کردنەوەی ئەو دەنگۆیانە بن لە بارەی کەرکووک بە مەبەستی تێکدانی ئارامی شارەکە بۆ مەبەستی سیاسی و هەڵبژاردن .
وتیشی: هیوادارم بەو بانگەشانە خەڵکی هەژار نەکەنە قوربانی مەرامەکانیان و تووشی دڵەراوکێیان نەکەن تا ناچار نەبن شارەکەیان بەجێبهێڵن.
محەمەد عوسمان ئەوەشی خستەڕوو لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک و فەرماندەی هاوپەیمانان لە سەربازگەی کەیوەن و هێزەکانی ئیتحادی قسەی کردوووە دووپاتیان کردۆتەوە کە هیچ کێشە و مەترسییێک لە ئارادا نییە لە بارەی دۆخی ئەمنی کەرکووک.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment