٢٢ شوبات ٢٠١٨ - ١٨:١٩
بکوژی سێ هێزی ناجا سزا دەدرێت

بەشی ئێران- داواکاری تاران ڕایگەیاند: ئەو کەسەی بوەتە هۆی شەهید بوونی سێ هێزی ناجا سزا دەدرێت ئەوەش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر دەوڵەت ئابادی داواکاری گشتیی تاران زیادی کرد: ناوبراو لە ڕێکەوتی 30ی ڕێبەنداندا بە پاس بە سێ ڕاسپێردراوی ناجادا دەکێشێت و دەبێتە هۆی شەهید بوونیان پاشان لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

داواکاری تاران وتیشی: بە ئاوڕدانەوە لە داخوازیی بنەماڵەی ئەو سێ شەهیدە دادگای ناوبراو بەم زووانە بەڕێوە دەچێت و حوکمی بۆ دەر دەکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11825

Your Comment

You are replying to: .
captcha