بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی مۆڵەت نادات هێزەکانی سەربە دەوڵەتی سووریا بۆ پشتگیری کردن لە یەپەگە بچنە عەفرین.
چاوش‌ئۆغڵو لە یەپەگە وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناوی برد و وتی: ئەو ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه ده‌ستمان پێكردووه ئیستا بووه‌ته ئۆپه‌راسیۆنێک دژ به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و یه‌په‌گه، چوونكه ده‌بینین هه‌ر دوو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه هاریكاری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به یه‌كه‌وه دژ به سوپای تورکیا به ناو رووبه‌ڕوو ببنه‌وه.
چاوش ئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە پەیەدە بۆ دابەش کردنی سووریا لە ناوچەکەیە و هەموو ئەوانەی لەوان نین دووری خستوونەتەوە و گوتی: لە دژی هیچ کەسێک نین کە بەرەنگاری رێکخراوەی وەک پەیەدە و داعش دەبنەوە.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment