هاوپه‌یمانیی AKP- MHP تا ساڵی 2023 ده‌وامی ده‌بێت

به‌شی تورکیا- ماهێر ئۆناڵ، وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هاوپه‌یمانێتیی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2023ش ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماهێر ئۆناڵ، وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هاوپه‌یمانێتیی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌ و وتی: هاوپه‌یمانیی ئه‌و دوو پارته‌ ته‌نها هاوپه‌یوه‌ند به‌ ساڵی 2019ی زایینی نابێت. پێشتریش ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆماری تورکیا و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیاش ئه‌و بابه‌ته‌یان ڕاگه‌یاندبوو. ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2023ش ده‌گرێته‌وه‌. دوورنوارێکی درێژخایه‌ن له‌ ئامانجه‌کانی تورکیا و ئاواته‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه‌. به‌رنامه‌یێک بۆ داهاتووی هاوبه‌ش له‌ لایه‌ن پارتی سیاسی تورکیایه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا و پارتی داد و گه‌شه‌ پاش کووده‌تای بێ ئاکامی 15ی جووڵای 2016 له‌ تورکیا هه‌ستیارییێکی هاوبه‌شیان بوووه‌ له بواره‌کانی ئاسایشی تورکیا، ئاسایشی سنووره‌کان و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات. ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییان له‌ خۆیان نیشان دا. ئه‌مڕۆکه‌ ئه‌ده‌بیات و قسه‌کردنی پارتی داد و گه‌شه‌ و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته نه‌ته‌وه‌یی-نیشتمانییه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11811

Your Comment

You are replying to: .
captcha