ڕێكکه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نزیكه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌دات گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامى هه‌یه‌ له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و ڕێكکه‌وتنى نێوان هه‌ر دوو لا نزیكه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له ‌لێدوانێكیدا بۆ باسنیووز ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: "به‌ره‌وپێشچوونى باش له ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ به ‌تایبه‌تی دواى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ نێوان سه‌رۆک‌وه‌زیرانى هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام دران."

ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد: "به‌ڕێوه‌ چوون و ڕێكکه‌وتنى نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت نزیكه ‌و قۆناغى باشی بڕیوه‌."

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كورد چه‌ند جارێک له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكییانه‌ى ‌پێشتر هه‌بوون، كۆ بوونه‌ته‌وه و‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ر و ڕێكکه‌وتن ده‌درێت".

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا عاسم جیهاد باسی له‌ سكاڵاى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووک له ‌دادگاى فیدراڵی و نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى له‌ نێوان ئه‌نجومه‌نه‌که‌ و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق کرد و ڕای‌گه‌یاند: "كه‌ی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووک هه‌ماهه‌نگییان له ‌نێوان خۆیاندا هه‌بوو، ئه‌وكات ئێمه‌ هه‌ماهه‌نگیمان ده‌بێت و وه‌زارتى نه‌وت سه‌رپشكه‌ چ ڕێکكه‌وتنێک یان به ‌چ شێوه‌یێک بۆ هه‌ر وڵاتێكى ده‌نێرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11798

Your Comment

You are replying to: .
captcha