تا ئێستا ته‌رمی 32 موسافیری فڕۆکه‌که‌ی تاران-یاسووچ دۆزراوه‌ته‌وه‌

به‌شی ئێران- قائمقامی شاری دێنا وتوویه‌تی: چوار ڕۆژ پاش ڕووداوه‌که‌ی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی تاران-یاسووچ 20 تیمی چوار که‌سی نێردراونه‌ته‌ به‌رزاییه‌کانی پازن پیر له‌ چیاکانی دێنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای ته‌رمی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌ بگه‌ڕن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس به‌هه‌شتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێری ئێرنای وت: تا ئێستا 32 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئێستا له‌ بازگه‌ی ژینگه‌پارێزیی چیای گوڵ، ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی جێگیر کراوه‌.

به‌هه‌شتی زیادی کرد: ناسینی ته‌رمی گیانبه‌خت کردوان له‌ سه‌نته‌ری پارێزگا ئه‌نجام ده‌بێت و ته‌م و مژ و هه‌ور بۆته‌ هۆی کێشه‌ بۆ که‌شه‌وانان و تیمی گه‌ڕان به‌ دوای ته‌رمه‌کاندا.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ گه‌شتی ئاسمانیی ژماره‌ 3704 که‌ گه‌شتێکی کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیی ئاسمان بوو به‌ 60 موسافیر و 6 خزمه‌تکاری فڕۆکه‌که‌ کاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ تارانه‌وه‌ به‌ره‌و یاسووچ فڕی و له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌میرومی ئیسفه‌هان که‌وته‌ خواره‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11763

Your Comment

You are replying to: .
captcha