حه‌شیمه‌تی کوردی ئه‌سته‌نبۆڵ زیاتره‌ له‌ حه‌شیمه‌تی کوردی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ لێدوانێکدا گوتوویه‌تی: ئه‌سته‌نبۆڵ زیاتر له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا کوردی تێدا ده‌ژی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم ئاماژه‌ی به‌ به‌رده‌وام بوونی به‌ندکرانی ده‌میرتاش دا و ڕای‌گه‌یاند: که‌س ناتوانێت ئه‌و ئیدعایه‌ بکات که‌ بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد گوێ له‌ ده‌نگی ناوچه‌ کوردنشینه‌کان نه‌گیراوه‌. هاووڵاتییانی کورد تاجی سه‌ری ئێمه‌ن. چاره‌سه‌ری پرسی کوردیش ته‌نها به‌ستراوه‌ به‌ ده‌رکردنی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ تورکیا.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: تا ئێستا بیستووتانه‌ HDP دوو پارتی PKK و YPG/PYD به‌ تیرۆریست ناو ببات؟ ئێمه‌ له‌ عه‌فرین شه‌ڕی مان و نه‌مان ئه‌که‌ین به‌ڵام HDP چی به‌رگری له‌ به‌رخۆدانه‌که‌ی عه‌فرین ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11658

Your Comment

You are replying to: .
captcha