ڕۆیتەرز: سووریا ئاسانکاری بۆ هێزە کوردییەکان دەکات لە شەڕی عەفرین

بەشی جیهان- ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، زانیاریی هەیە کە هێزەکانی سووریا هەندێک ئاسانکاری بۆ کوردەکان دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لە عەفرین، کە ماوەیێکە لەژێر ناوی "چڵە زەیتون" دەستی پێکردوووە.

کوردپرێس- لە ڕاپۆرتەکەدا کە ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو هێزە کوردییانەی کە ویلایەتە یەکگرتوووەکانی ئەمریکا هاوکارییان دەکات، ناڕاستەوخۆ کۆمەک و یارمەتییان لەسەر سەرچاوەیێکی پێشبینی نەکراوەوە پێدەگات، کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریایە، بۆ هێرشەکانی تورکیا لە عەفرین.

ئاژانسەکە لە زاری نوێنەرانی هەردوولاوە بڵاوی کردوووەتەوە، حکوومەتی سووریا دژایەتیی ئەو بابەتە ناکات و بە ناڕاستەوخۆ هاوکاریی کورد دەکات، کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی یەکینەکانی پاراستنی گەل و سیاسییەکان و هاووڵاتییانی مەدەنی، لەو ناوچانەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی دیمەشقدایە بۆ عەفرین.

هەرئەها ئاماژە بەوەش کراوە، گەیشتنی کۆمەک و پشتیوانی دەبێتە هۆی بەردەوامیی بەرگریی کورد و پەک‌خستنی پێشڕەوییەکانی تورکیا و درێژکردنەوەی جەنگەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکوومەتی سووریا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، ڕووبەڕووی هێزە کوردییەکان دەبنەوە، دیمەشقیش بە توندی دژی بانگهێشتەکانی کوردە بۆ دامەزراندنی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری، بەڵام لە عەفرین دۆخەکە تەواو جیاوازە چوونکە ئەوەی هێرشی کردوووە دوژمنێکی هاوبەشە کە بەرگرتنە بە پێشڕەوییەکانی تورکیا.

ئەو ئاسانکارییانەی حکوومەتی سووریا بۆ هێزە کوردییەکان لەکاتێکدایە، کە کۆمەکی نێودەوڵەتی نەگەیشتوووەتە عەفرین، بۆیە ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی دیمەشق ڕێگە بدات بە گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری بۆ عەفرین لە ناوچە جیاجیاکانی تری ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەت لە کۆبانی و ناوچەی جەزیرەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11476

Your Comment

You are replying to: .
captcha