بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارام شێخ محەمەد لە گفتوگۆ لەگەڵ تەلەفزیۆنی "هنا بغداد" باس لەوە دەکات کە کورد هەندێک تێبینیی لەسەر بووجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ هەیە و بە داخەوە بەغدا ئاوڕ لەو تێبینییە ناداتەوە و دەشڵێت: ئێمە نامانهەوێ بەبۆنەی پرۆژەیاسای بووجەوە کەشێک بخولقێت کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر گفتوگۆ و لێک نزیک بوونەوەی هەولێر و بەغدا هەبێت.
ناوبراو جەختیش دەکاتەوە: یاسای بووجەی گشتی لەگەڵ دیکەی یاساکانی عێراق جیاوازە چوونکە بە ئابووری و پێکهاتەی کۆمەڵایەتییەوە بەسراوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment