خۆحه‌شاردانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی گرووپی "ئاڵا سپییه‌کان" له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دۆزخورماتوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ڕای‌گه‌یاند: هێزه‌ چه‌کداره‌کانی گرووپی "ئاڵا سپییه‌کان" له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دۆزخورماتوو خۆیان حه‌شار داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌زا محه‌مه‌د له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "شفق نیوز"دا وتی: هێزی‌ چه‌کداری ناسراو به‌ "ئاڵا سپییه‌کان" له‌ چه‌ندین ناوچه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دۆزخورماتوو له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر مۆڵگه‌کانیان له‌ به‌رچاو ون بوون.

ناوبراو هه‌روه‌ها ڕای‌گه‌یاند: نزیکه‌ی 150 کیلۆمه‌تری چوارگۆش له‌و ناوچانه‌ که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی گرووپی "ئاڵا سپییه‌کان"دا بوو له‌وان 4 بیری نه‌وت که‌ ئه‌و هێزانه‌ هه‌ڵێنجانی نه‌وتی خاویان ده‌کرد، له‌ لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌کانه‌وه‌ ئازاد کراون.

ڕه‌زا محه‌مه‌د زیادیشی کرد: ئه‌و هێزانه‌ وه‌کوو جنۆکه‌ له‌ به‌رچاو ون بوون و پاشماوه‌ی ئێسک و ژماره‌یێک توونێل و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌یان ته‌قاندۆته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11444

Your Comment

You are replying to: .
captcha