به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم" ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که به‌غدا قه‌رزی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتییانه ناداته‌وه که گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر واژۆ کردوووه، زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له کاتی له ده‌ست گرتنی کۆنتڕۆڵی ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، خۆی پابه‌ندکه‌ر به‌وه ده‌زانێت قه‌رزی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتییانه بداته‌وه که له‌گه‌ڵ به‌غدا گرێبه‌ستیان واژۆ کردوووه.
حه‌دیسی جه‌ختی کرده‌وه که ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌رپرسی پێدانی قه‌رزی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتییانه نین که به بێ ئاگاداریی به‌غدا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر واژۆ کردوووه و ته‌نها قه‌رزی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتییانه ده‌داته‌وه که له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی گرێبه‌ستیان واژۆ کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment