بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر نوێنەری یەکێتی لە پارلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت کارەکەی سەلیم جەبووری سەرۆکی پارلەمان بۆ هەڵپەساردنی ئەندامێتیی ٣ نوێنەری کوردی پارلەمان کە لەکاتی تاوتوێی پرۆژەیاسای بووجەی ٢٠١٨ی عێراق دەمەقڕەیان کردبوو، پێشێل کردنی شێوەنامەی ناوخۆی پارلەمانە و زیادیشی دەکات: پارتە کوردستانییەکان لە بایکۆتی دانیشتنەکانی داهاتووی پارلەمانی عێراق بەردەوام دەبن.
شێخ دلێر هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی لە پارلەماندا کۆمیسیۆنی چاوەدێری بەسەر هەڵسوکەوتی نوێنەران هەیە وتیشی: هەڵپەساردنی ئەندامێتیی ٣ نوێنەری کوردی پارلەمان هەوڵێکی سیاسی و ناپارلەمانییە.
سەرچاوە: بنکەی هەواڵی "بغداد الیوم"
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment