بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهمەت شیمشەک جێگری بە ڕەگەز کوردی سەرۆکوەزیرانی تورکیا و بەرپرسی ئابووریی ناوەندی سەرۆکایەتیی وەزیران ڕایگەیاند: نزیک بە ٣.٥ ملیۆن پەنابەری سووریا هاتوونەتە تورکیا کە ٣٧٠ هەزار کەسیان کوردن. ئەمە بۆ خۆی نیشان دەدات کە یەپەگە و پەکەکە چەندە زاڵمن. ئەو کوردانەی لە سووریاوە هاتوونەتە تورکیا نەگەڕاونەتەوە چوونکە پەیەدە بەو شێوەیە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا نیشانی دەدەن باش و خۆشەویست نییە.
لە درێژەی وتەکانیدا دەشڵێت: تورکیا لەگەڵ برا کوردەکانمان هیچ کێشەیێکی نییە. تورکیا کێشەی لەگەڵ تیرۆر هەیە. وڵاتانی ڕۆژئاوا ناتوانن لە دەلاقەی تورکیاوە چاو لە پرسەکان بکەن. تورکیا بەرپرسی ئەو قەیرانانە نییە کە وەدیهاتوون. هەروەها ناشتوانێت هەمبەر ئەو گۆرانکاری و ڕووداوانەی بە درێژایی ٩١١ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ڕوو دەدەن خەمسارد بێت چوونکە هەڕەشەی جیدی بۆ سەر تورکیا دەبینرێت.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا پاشان ئاماژە بە کۆمکاری داڤووس دەکات و دەڵێت: لە داڤووسدا بە لایەنە ئامادەبوەکانم وتوە کە من کوردم و جێگری سەرۆکوەزیرانیشم. جەختیشم لەوە کردۆتەوە کە دایک و باوکم دەوڵەمەند نەبوونە و بە جووتیاری ژیاون و تەنانەت خوێندن و نووسینیشیان نەزانیوە. تورکیا لەم ڕوانگەیەوە هیچ کێشەیێکی لەگەڵ کورد نییە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی یێنی شەفەق
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment