کۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌کان له‌باره‌ی لیستی هاوبه‌ش دوا خرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌هۆی ئاماده ‌نه‌بوونی نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان مه‌کته‌بی هه‌ڵبژاردنی 10 حیزبی هه‌رێمی کوردستان که‌ بڕیار بوو له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت، دوا خرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتیش هه‌ر له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بگه‌ینه‌ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر لیستی هاوبه‌ش، بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌که‌ ناکه‌ین.

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر دروست کردنی لیستی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکان به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا ده‌که‌ن.

به‌ گوته‌ی خه‌سره‌و گۆران پارتی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ داکۆکی له‌ هه‌بوونی لیستی هاوبه‌شی کورد کردوووه‌ له‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌کان.

شایانی باسه‌؛ گۆڕان، کۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری کۆبوونه‌وه‌که‌یان به‌جێهێشتوووه‌ و شاندی یه‌کێتیش به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی نه‌کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11399

Your Comment

You are replying to: .
captcha