به‌هێزترین مووشه‌کی دژه‌فڕۆکه‌ که‌ له‌ سه‌ر شان ده‌ته‌قێنرێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- مووشه‌کى ئیغلا ئێسی ڕووسی ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و فڕۆکانه‌ى که‌ تا به‌رزیی ٣.٥ کیلۆمه‌تر ده‌فڕن به‌ ئاسانى بپێکێت و بیانخاته‌ خواره‌وه و یه‌کێکه‌ له‌ چه‌که‌ کاریگه‌ره‌ سه‌ربازی و دژه‌فڕۆکه‌کانى ڕووسیا که‌ ده‌توانێـت به‌ ئاسانی له‌سه‌ر شان بیته‌قێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی ڕووس ئوبرون ئێسکسپۆرت بڵاوی کرده‌وه‌ ئه‌م چه‌که‌ ڕوسییه‌ بۆ خۆی سیسته‌مێکى تایبه‌تمه‌ندی دژه‌فڕینى هه‌یه‌ و ده‌توانێـت له‌ شه‌و و ڕۆژدا به‌ ئاسانى ئامانجه‌که‌ى بدۆزێته‌وه‌ و شوێنی بکه‌وێت و بیپێکێت.

مه‌ودای ڕۆیشتنى مووشه‌کى ئیغلا ئێس زیاتر له‌ ٦ کیلۆمه‌تره‌ و له‌ خێراییی ٤٠٠ مه‌تر له‌ چرکه‌یێکدا به‌ره‌و ئامانجه‌که‌ى ده‌ڕوات و کێشه‌که‌شی به‌ سه‌رجه‌م ئامێره‌کانییه‌وه‌ ١٩ کیلۆیه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: له‌ کاتی پێویستیدا مووشه‌که‌که‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ى ١٣ چرکه‌دا ئاماده ‌بکرێت بۆ ته‌قاندن و له‌ که‌شوهه‌وا جیاوازه‌کانیشدا تاقی کراوه‌ته‌وه‌ و ده‌توانێت له‌ که‌شێکی وادا که‌ ٤٤ پله‌ له‌ ژێر سفردا و تا ٥٠ پله‌ى سه‌دى کار بکات .

درێژیى مووشه‌که‌که‌ ١٦٣ سانتیمه‌تره‌ و کڵاوه‌یێکى ته‌قێنه‌ره‌وه‌ى زۆر به‌هێزى هه‌یه‌ و کۆی کاره‌کانیش ده‌توانرێت له‌لایه‌ن یه‌ک سه‌ربازه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێـت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11287

Your Comment

You are replying to: .
captcha