تاکسی فڕۆکه‌ بۆ یه‌که‌م جار ده‌چێته‌ ئاسمان

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- كۆمپانیای "ئێیرباس"ی ئەمریكی ڕای‌گەیاند: سەركەوتوو بووە لە یەكەم تاقی كردنەوەی "تاكسی فڕۆكە".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمپانیاكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردەوە ئەو فڕۆكەی دروستیان كردوووە ناوی "ئەلفا وان"ە و لەمەولا بۆ كاری گواستنەوەی تاكسی بەكاری دەهێنن.

كۆمپانیاكە بۆ یەكەم جار فڕۆكەكەیان لە ئاسمانی ویلایەتی ئۆریگۆن لە ئەمریكا تاقی كردۆتەوە كە بۆ ماوەی 16 پێ‌ بۆ ئاسمان بەرز كراوەتەوە و 53 چركەش لە ئاسمان ماوەتەوە.

بڕیارە لە تاقیكردنەوەی تاكسییەكە بەردەوام بێت‌ و دوای سەركەوتوویی كارەكەی ئەو فڕۆكەیە بۆ خزمەتگوازری گواستنەوە دەكەوێتە كار.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11250

Your Comment

You are replying to: .
captcha