ناڕه‌زایه‌تیی کورده‌کانی فه‌ڕه‌نسا هه‌مبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا

به‌شی جیهان- ڕۆژی ڕابردوو کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌ورووپا له‌ گردبوونه‌وه‌یێکی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌ دوو شاری ستراسبۆرگ و پاریس خوازیاری وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌فرین بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بو وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆپیشاندنه‌که‌، ڕۆژی ڕابردوو نزیک 7000 که‌سی ناڕازیی کورد له‌ به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا له‌ ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا دژی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌فرین خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

خۆپیشانده‌ران ڕه‌خنه‌یان گرت له‌ بێده‌نگ بوونی ئه‌ورووپا هه‌مبه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا له‌ عه‌فرین. هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا وتی که‌ کورده‌کان له‌ پوڵه‌ندا، نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا خۆیان گه‌یاندۆته‌ شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا و له‌ به‌رده‌م نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت هێرشی تورکیا خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. پۆلیسی ستراسبۆرگ ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی 1200 که‌س ڕاگه‌یاند.

پۆلیسی فه‌ڕه‌نساش ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی ڕابردوو نزیکی 2100 ناڕازیی کورد له‌ شاری پاریس خۆپیشاندانیان دژی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌فرین ئه‌نجام داوه‌. ناڕازییان داوایان کردوووه‌ پاڵپشتیی جیهانی له‌ عه‌فرین و کورده‌کانی سووریا بکرێت.

سوپای تورکیا له‌ ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2018 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دژی عه‌فرین له‌ باکووری سووریا ده‌ست‌پێکردوووه‌. تورکیا که له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا‌ هێزه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سوپای ئازادی سووریای له‌گه‌ڵدایه‌ ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ناسراو به‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له‌ عه‌فرین ڕاگه‌یاندوووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11246

Your Comment

You are replying to: .
captcha